سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ سەرپەرشتیاری دەروازەی باشماخ کۆبوویەوە
سه‌رپه‌رشتیاری کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ له‌گه‌ڵ مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، کۆ بوویەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی ده‌روازه‌ی باشماخ، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د تاهیر ره‌شید سه‌رپه‌رشتیاری کۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ پێشوازیی له مه‌هدی شووشته‌ری سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی کرد و له‌دیدارێکدا باس له په‌یوه‌ندییه کلتوری و مێژوییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران کرا، جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیییانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
هه‌ر له‌دیداره‌که‌دا باس له‌گرنگیی ده‌روازه‌ی باشماخ کرا و گیروگرفته‌کان خرانه‌به‌رباس و به‌گرنگ زانرا هه‌ریه‌که و لای خۆیه‌وه کار بۆ چاره‌سه‌رکردنیان بکرێت و به‌هه‌ماهه‌نگی و کاری هاوبه‌ش و پێکه‌وه‌یی کار له‌سه‌ر پێشخستن و به‌ره‌و پێش چوونی بواری بازرگانی و گه‌شتیاری له‌سنووره‌که‌دا بکرێت.
سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی باشماخ داوای له سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد که لای خۆیانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دانیشتوانی پێنجوێن هه‌ندێک کارئاسانی بکرێت له‌نمونه‌ی کردنه‌وه‌ی بازاڕچه‌یه‌کی ئازاد تا دانیشتوانی ئه‌م ناوچه سنووریه بتوانن به‌بێ گرفت و هیچ ڕێگریەک بۆ دابین کردنی پێداویستیه‌کانیان سوود وه‌رگرن.
له‌وه‌ڵامدا سه‌رکونسوڵی ئێران به‌ڵێنی دا به‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌و بابه‌ته بکات.