پارتی و یەکیەتی پێشوازییان لە دەنگی دادگای فێدڕاڵ کرد
دوای راگێندرانی دەنگی دادگای فێدڕاڵی عێراق لەسەر دوائەنجامی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و رەتکردنەوەی سکاڵاکان ، ھەر کام لە پارتی و یەکیەتی بە جیا پێشوازییان لێکرد .
لە ڕاگەیاندراوێکدا، مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی کرد، بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتیدا هاتووە، پارتی پێشوازی لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەکات بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەم بڕیارە ھەنگاوە دەستوورییەکان بەدوای خۆیدا دەھێنێت بۆ پێکھێنانی کابینەی داھاتووی حکومەتی فیدراڵ.
وتەبێژی یەکێتیش لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە پێشوازی یەکێتی لە بڕیارەگەی دادگای فیدراڵی عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت: کاتێتی ھەموو لایەنەکان ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن.