سەدر و پارتی لەسەر پرسی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کۆبوونەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتی حهسهن ئهلعهزاری، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری رەوتی سەدر گەیشتە هەولێر و لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکرتی کوردستاندا کۆبووەوە، ئامانجی سەردانی شاندەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و وەرگرتنی بۆچوونی کورد لەبارەی روانگەی حکومەتی نوێ بەبەشدار هەرێمی کوردستان.
رەوتی سەدر لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، "لەکۆبوونەوەکەدا جهختکرایەوە لهسهر دەستپێکی قۆناغێکی نوێ له کاری بهردهوام بۆ خزمهتکردنی رۆڵهکانی عێراق، هەروەها جهخت له گرنگی تێگهیشتنی دوولایهنه بۆ پێکهێنانی کابینهی نوێی حکومهتی عێراق کراوه".
ئەوەش هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا پرسی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و شاندی پارتی پشتیوانی خۆی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و ههماههنگی دوولایهنه دەربڕیووە بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلانی عێراق.
رۆژی یەکشەممەی داهاتو (9-1-2022) خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق یەکەمین کۆبونەوەی خۆی بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار ئەنجام دەدات، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش نابێت یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمان بەکراوەیی بمێنێتەوە و پێویستە سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێن.