دکتۆر مارف عومهر گوڵ نووسهر و یاساناسی ناسراوی کورد کۆچی دواییکرد
پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ نوسەر و مامۆستای زانکۆ بەهۆی کاریگەرییەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە سلێمانی ڕاگەیەنرا، دوای ئەوەی کەمتر لە مانگێک بەسەر تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەنرا.
مارف عومەر گوڵ، ساڵی 1956 لەگوندی هەشەزینی ناوچەی سەنگاوی قەزای چەمچەماڵ لەدایکبووە.
د. مارف عومەر گول یەکەمین ئەکادیمیستی کوردە، بە گۆشەنیگایەکی ئەکادیمییەوە، توێژینەوەی لەسەر جینۆساید و جینۆسایدی کورد نووسیووە و لەو بوارەشدا خاوەنی چەندین توێژینەوە و کتێبی دانسقەیە. ماوەیەک ڕاگری کۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی بووە. لێپرسراوی لیژنەی بەرزکردنەوەی بڕوانامەی زانستی بووە لە کۆلیژی یاسا و ڕامیاری زانکۆی کەرکوک. سەرپەرشتیی دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرا بووە لە زانکۆکان. سەرپەرشتیاری دەیان نامەی ماستەر و دکتۆرا بووە لە زانکۆکان.
د. مارف خاوەنی چەندین شیعر و شیعری لیریک و گۆرانییە. زۆرێک لە شیعرەکانی لەلایەن هونەرمەندانی گۆرانیبێژەوە کراونەتە گۆرانی.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ سەنگاو و لەوێ بەخاک بسپێردرێت.