ڕاوێژکاری بارزانی:دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان مالیکی، عامری و پارتی لە ئارادایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i405009-ڕاوێژکاری_بارزانی_دانوستانی_ڕاستەوخۆ_لە_نێوان_مالیکی_عامری_و_پارتی_لە_ئارادایە
ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رایگەیاند :دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان پارتی و ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ئارادایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2022 12:29 Asia/Tehran
  • ڕاوێژکاری بارزانی:دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان مالیکی، عامری و پارتی لە ئارادایە

ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رایگەیاند :دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان پارتی و ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە ئارادایە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلوومە، مەسعوود حەیدەر لە ئەو بارەوە وتی: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، نووسی مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و فالح فەیاز سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە پێوەندیدان و هیوادارین ناوبژیوانییەکان ببێتە هۆی نزیک بوونەوەی ڕوانگەی چوارچێوەی هاواهەنگی و ڕەوتی سەدر.

مەسعوود حەیدەر گوتیشی : گفتوگۆکان کۆتایی نەهاتووە و ئێمە هێشتا لە قۆناغە کۆتاییەکانی دانوستانەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمارین و پێوەندی نێوان پارتی و یەکێتی هەر باشە.

ڕاوێژکاری بارزانی وتیشی: پارتی لە ئەم قۆناغەدا، داوای وەرگرتنی پۆستی زیاتردەکات و لە هەمان کاتیشدا پابەندەی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتیە .