گوێزرانەوەی کوردانی دانیشتووی ئۆکرانیا بۆ ئاڵمانیا
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵى دادگهریی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگهیاند: ڕێکخراوێکی ئەڵمانیای ڕازی کردووە، ئەو هاوڵاتییە کوردانەی لە ئۆکرانیا گیریان خواردووە بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، «عەبدولستار مەجید»، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵى دادگهریی لە پەرلەمانی کوردستان لە ههژمارى تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمهڵایهتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: لەگەڵ چەند دۆست و هاوڕێیەکم لە ڕێکخراوێکی مرۆیی ئەڵمانی قسەم کردووە بۆ بەهاناوەچوونی ئەو هاوڵاتییە کوردانەی کە ئێستا لە ئۆکرانیا گیریان خواردووە و ڕێگای دەربازبوونیان نیە، ئەوانیش داواکەیان قبوڵ کردووە.
ناوبراو داواشی لە هاوڵاتییان کردووە، هەرکەس، خزمێک یان کەسێکی لە ئۆکرانیا هەیە با ناو و ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانەکەی بنێرێت تا بیداته ئەو ڕێکخراوەیە و بە زووترین کات بیانگوێزنەوە بۆ ئەڵمانیا .