وەزیری بەرەڤانیی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i406093-وەزیری_بەرەڤانیی_عێراق_سەردانی_ھەرێمی_کوردستانی_کرد
ڕۆژی ھەینی «جومعە عناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانیی عێراق گەییشتە ھەرێمی کوردستان و لە لایەن «شۆڕش ئیسماعیل» وەزیری پێشمەرگە پێشوازیی لێکرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 11, 2022 20:04 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی کرد

ڕۆژی ھەینی «جومعە عناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانیی عێراق گەییشتە ھەرێمی کوردستان و لە لایەن «شۆڕش ئیسماعیل» وەزیری پێشمەرگە پێشوازیی لێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، «جومعە عناد سەعدون» وەزیری بەرەڤانیی عێراق ڕۆژی ھەینی لە ڕێگای فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردو لەلایەن «شۆڕش ئیسماعیل» وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیی لێکرا.

لە دیداری نێوان ھەردووک وەزیرەکە پرسی کولێژە سەربازییەکان و مەشقی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپای عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھەروەھا هاتووە، هەماهەنگییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ پاراستنی ئاسایشتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆبوونەوەکەدا دووپات کراوەتەوە.