ئادار 22, 2022 22:30 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشێلکرانی سەروەریی عێراق،،، تورکیا لەشکرییەکانی ڕەوانەی دھۆک کرد

سەرڕچاوە خۆجێییەکان باسی چوونی گروپێکی سەربازیی تازەی سوپای تورکیا بۆ ھەرێمی کوردستانیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی مەعلومە، سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: گروپێکی سەربازیی داگری ٣٠ ترۆمبیلی سەربە سوپای تورکیا چوونەتە نێو ناوچەی «کانی ماسی» لە شاری «ئامێدی» لە پارێزگای دھۆکی ھەرێمی کوردستان.

یە قسەی ئەم سەرچاوانە، ئەم گروپە سەربازییەی تورکیا کە چەک و کەرەستەی سەربازییان پێ بوو لە ڕێگای سنووری زەوینییەوە ھاتوونەتە نێو عێراق و جێگای گروپێکی دیکەیان گرتووەتەوە.

مۆڵ درانی ھێزی تورک لە خاکی عێراق کە بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی «پەکەکە» ئەنجام دەگرێتف بووەتە ھۆی توڕە بوونی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق.

سەرپەیڤ