May 01, 2022 07:00 Asia/Tehran
  • کاریگەریە خراپەکانی کشانەوەی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە ھەرێمی کوردستان

کاریگەریە خراپەکانی کشانەوەی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە ھەرێمی کوردستان

رێکخراوی دۆر، بۆ زانیاری نەوتی کوردستان لە راگەیەندراوێک دا رایگەیاندووە "دواپیشهاتی خراپ لەبارەی مەلەفی نەوتەوە، کشانەوەی گەورە کۆمپانیای ئەمریکی ئیکسۆن مۆبیل بو بەنهێنی لەکوردستان، پیشانی دەدات، یەکێک لە زەبەلاح ترین کۆمپانیا نەوتیەکانی جیهان دڵخۆش نیە بە وەبەرهێنانی ڕیسکدار لەکەرتی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان".

دۆر ئاماژەی بەوەکردووە " وەک چۆن هاتنی ئیکسۆن کاریگەری مەعنەوی گەورەی هەبوو لەسەر دروستبوونی خواستی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، ئاواش  پێچانەوەی جانتاکەی خواستەکە توشی لاوازی و ترس و دڵەڕاوکێ دەکات".  

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە "هەرێمی کوردستان واز لەخۆسەری لەپرسی هەناردەی نەوت و وەبەرهێنان لەگازی سروستی بهێنێت و لەگەڵ عێراق بگاتە ڕێکەوتنێکی دادپەروەرانە، چونکە کشانەوەی ئیکسۆن مەعنەویەن پیشانی دەدات خواستی جیهانی ئەوەیە هەرێم لەگەڵ عێراق ڕێککەوتن بکات.

کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی تایبەت بە دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و ئەمریکا هەرێمی بەشێوەیەکی نهێنی جێهێشتووە.

سەرپەیڤ