May 11, 2022 13:13 Asia/Tehran
  • سپای پاسداران مۆڵگەی تیرۆریستانی لە ھەرێمی کوردستان کردە ئامانج

سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ھەڵمەتی تۆپخانەو خۆفڕ مۆڵگەی تاقمە تیرۆریستەکانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانی کردە ئامانج.

تاقمە تیرۆریستەکان لە ماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە بە پاڵپشتیی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی ھەوڵیان داوە بە کردەوەی تیرۆریستی و لە ڕێگای ناھێمن کردنی ناوچە سەرسنوورییەکان و گردوپەڕی وڵات ، گوشاری ئاسایشتی دژی ئێران پەرە پێ بدەن.

ئەم جوڵانەوانەی تیرۆریستان، ھەرجارەو ھاوتەریب لەگەڵ سەرەڕۆییەکانیاندا وەڵامی پێویستیان لە لایەن ئێرانەوە دراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی حەزرەتی حەمزەی سەییدوشوھەدا (ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: دوابەدوای سەرەڕۆیی ئەم دواییەی تاقمە تیرۆریستییەکانی سەربە ئیستیکباری جیھانی لەمەڕ ناردنی دەستەگەلی تیرۆریستی بۆ پێدزەو تێکدانی ئاسایشت لە خاکی ئێراندا، بە ھەنگاوی ھەواڵگریانەی وردو ئۆپراسیۆنێکی دەستبەجێ، دەستەیەکی چەمداری تیرۆریست کەوتنە بۆسەی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزەی سەییدوشوھەدا (ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و تەواوی ئەندامانی دەستەکە کە پێنج کەس بوون لە شارستانی بانە ڕاپێچ کران.

بە گوێرەی بەیاننامەیە، دوابەدوای دانان نانی ئەندامانی ئەو دەستەیە بە ئامانج و نیازی تێکدەرانەیان دژی ئێرانی ئیسلامی، ئەمڕۆ چوارشەممە بنکەوبارەگای تیرۆریستانی سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستان کەوتە بەر ھەڵمەتی خەباتکارانی بنکەی حەزرەتی حەمزەی سەییدوشوھەدا (ع)ی ھێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لەنێو بران.

جێگای ئاماژەیە ١٣ی مارسیش دوو بنکەی سیخوڕیی ڕێکخراوەی موسادی ئیسرائیل لە ھەولێر کرایە ئامانجی موشەکە خاڵپێکەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی .

سەرپەیڤ