May 15, 2022 15:55 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکیەتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان: ئاڵووێری بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆڵارە

سەرۆکی گشتیی یەکیەتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار کاڵا لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاڵووێر دەکرێت.

شێخ مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆکی گشتی یەکیەتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری ھەواڵدەریی مێهر، لە سەر دۆخی هەناردە و هاوردە لە نێوان ئێران و هەرێم ڕایگەیاند: پەیوەندیی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئیران بە شێوەیەکی باش بەردەامە و بەگشتی ڕۆژانە 700 بارهەڵگری گەورە دێتە ناو هەرێم.

سەرۆکی گشتیی یەکیەتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ڕوونی کردەوە: لە سنووری باشماخەوە زۆرترین کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێم هاوردە دەکرێت.

ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە ئایا لە سنوورەکانی هەرێم کەڵکوەردەگیردرێت بۆ هاوردە کردنی کاڵایەک کە بەرەو شارەکانی تری عێراق بڕوات یان بەس بۆ ناو هەرێمە؟ وتی: لە 3 سنووری نێودەوڵەتی مۆڵەتی فەرمی هەیە بۆ هێنانی کاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێم( باشماخ و حاجی ئۆمەران و پەروێزخان) و هەروەها لە پەروێزخانەوە کاڵا هاوردە دەکرێت بۆ هەرێم و  شارەکانی دیکەی عێراقیش.

شێخ مستەفا گوتیشی : هیچ کێشە و لەمپەرێک لەسەر ڕێگای ئاڵوگۆڕی بارزگانیی لە نێوان ئێران و هەرێمدا نییە و هەموو کارێک ئاسانکاری بۆ دەکرێت.

ئاشکرای کرد: لەبەر نزیک بوونی شاری سلێمانی بە سنوورەکانی ئێرانەوە، ئەوا لە ئەو شارە زیاتر داواکاری لەسەر کاڵای ئێرانییە، بەڵام لە سنوورەکانی هەولێر و دهۆک لەبەر نزیک بوونیان بە سنوورەکانی تورکیاوە، داواکاری زیاتر لە سەر کاڵای تورکییە.

سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند: ئاڵووێری بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران ساڵانە زیاتر لە شەش ملیارە.

سەرپەیڤ