May 22, 2022 18:37 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی لە سلێمانی : دەبێت کۆتایی بە دەستتێوەردانی حیزبی لە پێشمەرگەدا بهێندرێت

‌ نێچیرڤان بارزانی داوایکرد پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەستوەردانی حیزبی لەسەر پێشمەرگە هەڵبگیرێت.

 

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ یەک شەممە، ٢٢ی ئادار، نێچیرڤان بارزانی لە وتارێک دا لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی ٦ ی ئەفسەران و خولی ١٦ی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازیی ٣ ی قەڵاچوالان گوتی ، گڕ و تینێکی تازە دەخەنە نێو ریزەکانی پێشمەرگەوەو، سەرۆکی هەرێم داوایکرد پەلە بکرێت لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و "دەستوەردانی حیزب لەناو پێشمەرگە هەڵبگیرێت".

لەسەرەتای وتەکەیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکێتی ناساند. 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواشی لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق کرد، "وەکو لە دەستووری عێراقدا هاتووە، وەکو بەشێک لە سیستمی بەرگریی عێراق تەماشای هێزی پێشمەرگە بکەن و پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابینبکەن و پەلەبکرێت لە دەستبەکاربوونی هەردوو لیوای هاوبەش، کە بڕیاری لێدراوە بۆئەوەی رێگە لە بەهێزبوونی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بگرێت."

ئاماژەى بەوەشکرد، بەهێزبوونى عێراق و بەرژەوەندییەکانی دەبێتە پاراستنى هەرێمى کوردستانیش و فیدراڵی سەروەری عێراق لاواز ناکات و هاوبەشی هەموو لایەک بەهێزتر دەکات، بۆیە داوا دەکەین بەپێی روحى دەستور مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین.

 

سەرپەیڤ