بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرا
May 29, 2022 13:58 Asia/Tehran
یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆکی یەکیەتی دەست نیشان کرد .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلمەعلوومە ، یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، دوای کۆبوونەوەی یەکیەتی نیشتمانیی ، بافڵ تاڵەبانی وەک سەرۆک ھەڵبژێردرا .
بەر لەوە بافڵ تاڵەبانی و لاھور شێخ جەنگیی سەرۆکانی ھاوبەشی یەکیەتی بوون .
یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە یەکی ژوئەنی 1975 لە لایەن جەلال تاڵەبانی و بە ھاوبەشی کەسانێکی وەکوو فواد مەعسووم ، نەوشیروان مستەفا ، عادل موراد و عەبدوڕەزاق فەیلی دامەزرا .