حوزه‌یران 02, 2022 12:07 Asia/Tehran
  • ١٧ گوند لە پارێزگای دھۆک چۆڵ کران

لە پارێزگای دھۆک خەڵکی ١٧ گوند ماڵ و حاڵی خۆیانیان بە جێ ھێڵا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە نووسینگەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران لە عێراقەوە، دانیشتووانی ١٧ گوندی پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لەبەر سەرھەڵدانی شەڕماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ ھێڵا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئەنجامی دەست پێ بوونی ھێرش و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق ھەتا ئێستا خەڵکی ١٧ گوند لە پارێزگای دھۆک بە ناچاری کۆچیان کردووەو ناوچەکانی خۆیانیان بەجێ ھێڵاوە.

«عومەر سورچی» ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی دھۆک ڕایگەیاندووە: ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بووەتە ھۆی کۆچ کردن و ئاوارە بوونی دانیشتووانی ١٧ گوند لە پارێزگای دھۆک.

ئەم ئۆپراسیۆنانە بوونەتە ھۆی لەنێو چوونی دەیان دۆنم زەوی و زارو کێڵگەو بڕانی کارەبای ئەم ناوچەیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھەتا ئێستا نزیکەی ٨٠٠ بنەماڵە بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیانیان بەجێ ھێڵاوەو ڕوویان لە شوێنانی دیکە کردووە.

سەرپەیڤ