حوزه‌یران 18, 2022 07:22 Asia/Tehran
  • تەقە و دەسڕێژی تورکیا لە سنوری ئامێدی دو برینداری لێکەوتەوە

ئێوارەی دوێنی ھەینی هێزەکانی تورکیا ناوەندی گوندی کیستەیان لە سنوری ناحیەی کانی ماسێی سەر بە قەزای ئامێدی گوللەباران کرد و لە ئەنجامدا دو ژن برینداربوون، بەمەبەستی چارەسەرکردنیشیان هەردوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی کانی ماسێ کراون.

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ،  ئێوارەی  هەینی بنکەیەکی هێزەکانی تورکیا بە هاوەن و دۆشکە ناوەندی گوندی کیستەیان لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ کردوەتە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو تەقەیەدا دوو ژنی تەمەن 40 ساڵ و 25 ساڵ برینداربوون،  بەمەبەستی چارەسەرکردنیشیان هەردو بریندارەکە لەئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی کانی ماسێ کراون، بەگوێرەی شاهێدحاڵەکانیش برینی هەردوو کەسەکە سوک بووە و تەندروستییان جێگیرە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ھەردوێنێ لە هێرشێک دا لە قەزاى کەلار لە سنورى ئیدارەى گەرمیانى هەرێمى کوردستان، کە لە رێگەی درۆنێکەوە بوو، چوار کەس کوژران و کەسێکیش بریندار بوو. بە گوێرەى دژە تیرۆری کوردستان ئۆتۆمبێلەکە ئەندامانی (پەکەکە) ى تێدا بووە و درۆنێکى تورکیا هێرشەکەى ئەنجامداوە.

سەرپەیڤ