حوزه‌یران 18, 2022 10:33 Asia/Tehran
  • بۆ دانوستان لە گەڵ لایەنەکانی دیکە بە تایبەت چێوارچێوەی ھەماھەنگیی ، پارتی لیژنەیەکی پێکھێنا

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان ،  پارتی دیموکراتی کوردستان شاندێکی نوێی جیاواز لە شاندەکانی ڕابردووی بۆ دانوستان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پێکهێناوە.

 

بە پێی ھەواڵەکە ، فوئاد حوسێن سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات، بەنگین ڕێکانی، وەزیری پێشووی ئاوەدانکردنەوەی عێراق لە پشکی پارتی، ئەندامێتی شاندەکە دەکات.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، شاندەکە دەسەڵاتی تەواوەتی ڕێککەوتنی پارتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە، لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق پێدراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی کشانەوەی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، ڕێککەوتی سێقۆڵیی پارتی، سەدرییەکان و حەلبووسی هەڵوەشاوەتەوە.

سەرپەیڤ