چوار رۆژە حاجیانی ھەرێمی کوردستان خواردنیان پێنەدراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i409498-چوار_رۆژە_حاجیانی_ھەرێمی_کوردستان_خواردنیان_پێنەدراوە
بەهۆی نەبوونی نان و کەمی خزمەتگوزاری، پشێوی لەناو حاجیانی هەرێمی کوردستان دا دروست دەبێت و هێرش دەکرێتە سەر بەڕێوەبەری حەجوعەمرەی سلێمانی و حاجییەکیش دەڵێت: ڕێکخراوە خێرخوازییەکان نانیان بۆ هێناوین و ئەویش بەشی نەکردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2022 02:41 Asia/Tehran
  • چوار رۆژە حاجیانی ھەرێمی کوردستان خواردنیان پێنەدراوە

بەهۆی نەبوونی نان و کەمی خزمەتگوزاری، پشێوی لەناو حاجیانی هەرێمی کوردستان دا دروست دەبێت و هێرش دەکرێتە سەر بەڕێوەبەری حەجوعەمرەی سلێمانی و حاجییەکیش دەڵێت: ڕێکخراوە خێرخوازییەکان نانیان بۆ هێناوین و ئەویش بەشی نەکردووە.

بە پێی ھەواڵێکی میدیای شارپرێس ، چوار ڕۆژە حاجیانی هەرێم لە سعودیە نانیان پێنەدراوە، هەروەها گرفتی نەبوونی پاس و گواستنەوەیان بۆ دروستبووە لەکاتێک دا پێشتر پارەی نان و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیان لێوەرگیراوە، ئەمەش ناڕەزایی لەناو حاجیاندا دروستکردووە و لە چەند گرتەڤیدیۆییەک دا هێرشی توند دەکەنە سەر حکومەتی هەرێم.

یەکێک لە حاجیانی هەرێم لە سعودیە بە شارپرێسی وتووە: بەچاوی خۆم بینیم حاجیان هێرشیان کردە سەر مامۆستا کامەران، بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی لەبەر بێ نانی و تا ئێستا ژەمی ڕەسمییان پێنەداوین و ئەوەی هەیە خێرخوازان بۆمانی دێنێت.

ئەو حاجییە وتیشی: لە دوو ڕۆژ پێش عەرەفەوە پاسیشمان بۆ دابیننەکراوە بۆ هاتوچۆ و بەڵێنیان داوە ئەم ئێوارە خواردنمان بۆ بێنن و ناشزانین چی تر ڕوودەدات.

پێنەدانی خواردن و دابیننەکردنی خزمەتگوزاری گۆستنەوە بۆ حاجیانی هەرێم لە کاتێکدایە هەر حاجییەک چوار هەزار و700 دۆلاری پێشوەختە لێوەرگیراوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە هەموو خزمەتگوزارییەکانەوە.