ته‌مووز 29, 2022 18:10 Asia/Tehran
  • گۆڕانکارییەکانی عێراق ، تەوەرەی وتووێژەکانی عامری و تاڵەبانی

سەرۆکانی ھاوپەیمانیی فەتح و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق لە بارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی سومریەنیوز، «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «فەتح» لە دیدار لەگەڵ «بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق بیروڕایان گۆڕییەوە.

ئەم دیدارە لە کاتێکدا ئەنجامی گرت کە ھێشتا سەبارەت بە دۆسیەی ناساندنی سەرۆک کۆمار، ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان یەکێتیی نیشتیمانی و پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتیی مەسعئد بارزانی ئەنجامی نەگرتووە.

پێشتر «تاریق جەوھەر» ئەندامی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە تازەترین ھەڵوێستی خۆی دا ڕایگەیاند بوو، بە تەمانین لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق مامەڵە بکەین.

سەرپەیڤ