کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان:دەستگیرکردن‌و ڕاوەدونانی چالاکوانانی خەباتی مەدەنیی بە ناڕەوا دەزانن و دژی دەوەستنەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی «عه‌لی باپیر» کۆبوه‌وه و لە کۆتایی کۆبوونەوەکەش دا رایگه‌یاند: دەستگیرکردن‌و ڕاوەدونانی چالاکوانانی خەباتی مەدەنی بە ناڕەوا دەزانن و دژی دەوەستنەوە.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شاری هه‌ولێر کۆبووەوەو لەکۆتایی کۆبوونەوەکەش دا رایگه‌یاند: دەستگیرکردن و ڕاوەدونانی چالاکوانانی خەباتی مەدەنی بە ناڕەوا دەزانن و دژی دەوەستنەوە و هەر کەسێک لەسەر ئەو کارانە زیندانیی کرابێ پێویستە هەرچی زوترە ئازاد بکرێت، بەتایبەت زیندانیکراوانی بادینان کە باری تەندروستییان خراپە.
ھەر بە پێی راگه‌یه‌ندراوەکە لە کۆبونه‌وه‌که‌دا بارودۆخی ئاڵۆز‌و شێواوی عێڕاق تاوتوێ کراوەو ئه‌نجومه‌نی باڵای کۆمه‌ڵ جەختی لەوە کردوەتەوە کە، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌خه‌می به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییاندابن و به‌رژه‌وه‌ندییه حزیی و شه‌خسییه‌کان وه‌لابنێن و، چیتر هاوڵاتییان نه‌که‌نه قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان‌و ناکۆکییه‌کان بڕەوێننەوەو پرسی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و پێکهینانی حکومه‌ت چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ئاماژه به‌وه‌شکراوه، له‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌دا پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان گەنگەشە کرا، که بڕیار بوو ئه‌نجام بدرێ، کەچی به‌هۆی خه‌مساردیی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات سەرباری نزیک بوونەوە له واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان تا ئێستا هیچ ئاسه‌وارێکی ئاماده‌کارییه‌کان دیارنیه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی کۆمەڵ دا هاتووه: لەسەر پرسی خۆپیشاندان و ئازادیی ڕادەربڕین، کۆمەڵی دادگەریی پێیوایە هەمو هاوڵاتییەک مافی خۆیەتی بۆ گەیاندنی داخوازییەکانی و دەربڕینی ڕاو بۆچونی خۆی سود لە هەر ڕێگایەکی مەدەنی وەربگرێت و وەک خۆپیشاندان‌و گردبوونەوەو نوسین، بەم پێیەش دەستگیرکردن‌و ڕاوەدونانی چالاکوانانی خەباتی مەدەنی بە ناڕەوا دەزانرێت و هەر کەسێکیش لەسەر ئەو کارانە زیندانی کرابێ پێویستە هەرچی زووترە ئازاد بکرێت، بەتایبەت زیندانیکراوانی بادینان کە باری تەندروستییان خراپە.