چەند موشەکێک نرا بە ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i411026-چەند_موشەکێک_نرا_بە_ھەولێری_ھەرێمی_کوردستانی_عێراقەوە
سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای ھەولێر باسی کەوتنی چەند موشەکێک لە ناحیەی خەلیفانی سەر بەم پارێزگایەیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 06, 2022 04:30 Asia/Tehran
  • چەند موشەکێک نرا بە ھەولێری ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە

سەرچاوە خۆجێییەکانی پارێزگای ھەولێر باسی کەوتنی چەند موشەکێک لە ناحیەی خەلیفانی سەر بەم پارێزگایەیان کردووە.

«هەڵگورد شێخ نەجیب»، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران شەوی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ شەفەق نیوز ڕایگەیاند: چوار موشەک لە گوندی تاراوە-ی سەر بە ناحیەی خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کەوتوونەتە خوارەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جەختی لەوەش کردەوە کە، لەئێستادا لە لێکۆڵینەوەداین بۆ ئەوەی بزانین ئەو موشەکانە لە کوێوە هاوێژراون و ئامانج لە هێرشەکە چییە.

لەبارەی ئەوەش کە هێرشەکە بە چ جۆرە چەکێک ئەنجامدراوە، «هەڵگورد شێخ نەجیب» وتی: جارێ نازانین ئەو ھێرشانە لەڕێی مووشەکەوە بووە یان درۆن، سەرگەرمی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەین.

ئەوەشی خستەڕوو، مووشەکەکان لە دەوروبەری گوندەکە کەوتوونەتە خوارو هیچ زیانێکی گیانییان بۆسەر گوندنشینان نەبووە.