ئه‌یلوول 11, 2022 08:38 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزەیەک لە ھەرێمی کوردستان ڕووی دا

شەوی ڕابردوو لە ناوچەی شارەزووری ھەرێمی کوردستان ھەست بە ڕوودانی بوومەلەرزە کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕەکانی عێراق، کاتژمێر ٩:٣٣ خولەکی شەوی ڕابردوو، بومەلەرزەیەک لە ناوچەی شارەزوور ڕوویدا و لە ناحیەی زەڕایەن و دەوروبەری هەستی پێ کرا.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «پشتیوان ئیبراهیم» شارەزا لە کەشوهەوا و بومەلەرزە ڕایگەیاندووە، بومەلەرزەکە بەگوڕی ٣.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە و لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر لە ناخی زەوییەوە سەرچاوەی گرتووە.

ئەم شارەزایەی بواری کەش و ھەواو بوومەلەرزە لە بارەی دیاری کردنی شوێنی ڕێکی ڕووداوەکەش وتوویەتی:چەقی بومەلەرزەکە گوندی «بێسەڵمێن» بووە کە دەکەوێتە نێوان قەزای «سەیدسادق» و ناحیەی «سیروان».

بەپێی وتەی «پشتیوان ئیبراهیم» ، بومەلەرزەکەی شارەزوور بە دووریی هەشت کیلۆمەتر لە ناحیەی «سیروان»، ١٥ کیلۆمەتر دوور لە سەنتەری شاری «هەڵەبجە» و ١٠ کیلۆمەتر لە دووریی سەنتەری «سەیدسادق» ڕوویداوە.

سەرپەیڤ