تشرینی یه‌که‌م 03, 2022 11:49 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر

سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق به ‌فڕۆکه‌یه‌کى تایبه‌ت گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

 مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە شارى هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ‌و قوباد تاڵه‌بانیه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌کان، ئەمڕۆ کازمی لە هەولێر به‌شداریی له‌ڕێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مام جه‌لال سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق ‌و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات.

به‌گوێره‌ى میدیاى پارتی، له‌و سه‌ردانه‌دا، مسته‌فا کازمی نوێترین پێشهاته‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ‌و پرسی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی عێراق، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ‌مه‌سعوود بارزانی‌ و مه‌سروور بارزانی تاووتوێ ده‌کات.

له‌دوای وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقه‌وه‌، ئه‌مه‌ سێیه‌م سه‌ردانی مسته‌فا کازمییه‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان ‌و به‌تایبه‌ت شارى هه‌ولێر.

سەرپەیڤ