تشرینی دووه‌م 11, 2022 22:42 Asia/Tehran
  • ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق گەییشتە ٦٦ کەس

وەزارەتی بەرگریی تورکیا : لە کاتی دەست پێکرانی ئۆپراسیۆنەکانەوە ھەتا ئێستا ٦٦ سەربازمان لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی هەینی له‌ هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگه‌یاند: سه‌ربازێکی ئەم وڵاتە له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق دا کوژراوه‌، به‌وه‌ش ژمارەی ئەو سەربازانەی سوپای تورکیا که‌ له‌میانی ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا کوژراون گه‌یشتووەته‌ ٦٦ کەس.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندنەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ناوی سەربازە کوژراوەکەی «ئێمرە سەڤینچ»ـەو لە ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی  پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و لە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە «چنگ- قوفڵ» لە ناوچەی «ئاڤاشین» لە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق کوژراوه‌.

تورکیا ده‌ڵێت، به‌ کوژرانی ئه‌و سه‌ربازه‌ی وڵاته‌که‌ی، کۆی گشتیی سه‌ربازه‌ کوژراوه‌کانی له‌نێو خاکی هه‌رێمی کوردستان له‌وه‌ته‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ- قوفڵ" ده‌ستیپێکردووه‌ گه‌ییشتووه‌ته‌ ٦٦ کەس. 

ڕۆژی هه‌ینی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی «هەپەگە» باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاش له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا وای بڵاوکرده‌وه‌ کە، لەچالاکیی هێزەکانماندا ٩ سه‌ربازی تورکیا کوژراون و درۆنێکیش تێکشکێنراوه‌.

وەک لە ڕاگەیاندنەکەی ھەپەگەدا ھاتووە، سوپای تورکیا ھەتا ئێستا گۆڕەپانەکانی شەڕو پێکدادانی دووجار بە بۆمبای قەدەغەکراو، سێ جاریش بە فڕۆکەی شەڕ، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووه‌.

سەرپەیڤ