غاز لە ھەرێمی کوردستان دیسان کارەساتی لێ کەوتەوە
دره‌نگانی شه‌وی دووشەممە لە سەر سێ شەممە ته‌قینه‌وه‌یه‌ک شاری دهۆکی لە ھەرێمی کوردستان هه‌ژاند و چوار کەس گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٧ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، کاتژمێر ٢٣:٣٠ شەوی دووشەممە لە سەر سێ شەممە تانکییه‌کی گازی شل له شاری دهۆک ته‌قییەوە.
ته‌قینه‌وه‌که له باڵه‌خانه‌یه‌کدا بووه که ده‌که‌وێته گه‌ڕه‌کی «گرێ باسێ» له دهۆک و نهۆمی خواره‌وه‌ی سه‌مونخانه‌یه و نهۆمه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی به‌شی ناوخۆییه که خوێندکارانی په‌یمانگه‌ی تێدا ده‌مێننه‌وه.
ھەر لەم پەیوەندییەدا «بێوار عه‌بدولعه‌زیز» وته‌بێژی به‌رگریی شارستانیی دهۆک رایگه‌یاندووە، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی ڕابردوو چوار که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٣٣ که‌سی دیکه‌ش برینداربوونە کە دۆخی ته‌ندروستیی به‌شێک له‌برینداره‌کان ناجێگیره و سه‌رجه‌میان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
ناوبراو جەختی لەوەش کردوەتەوە کە، هۆکاری سه‌ره‌کی ته‌قینه‌وه‌که کۆبونه‌وه‌ی غاز و دروستبونی فشار بووه کە له‌ئه‌نجام دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
هاوکات پارێزگارى دهۆک، «عه‌لى ته‌ته‌ر» شوێنى ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌سه‌رکردووەته‌وه و له لێدوانێکی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاندووە: نهۆمێکی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی تانکی غازه‌که‌ی تێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، قوتابیانی په‌یمانگایه‌کى دهۆکی تێدابوون.
به پێى زانیارییه‌کان، دواى ته‌قینه‌وه‌که، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، «مه‌سرور بارزانى» بۆ ئاگاداربوون له دوایین پێشهاته‌کان سێ جار په‌یوه‌ندیى به پارێزگارى دهۆکه‌وه کردووه.