کانونی دوھەم 23, 2023 23:36 Asia/Tehran
  • «بافڵ تاڵەبانی» بە ناوی یەکێتیی نیشتیمانییەوە سوکایەتی کردن بە قورئانی پیرۆز ڕەت دەکاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە ناوی حیزبەکەیەوە سوکایەتی کران بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سویید ڕەت دەکاتەوەو داوا لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکات کە پێش بە دووبارە بوونەوەی وەھا کردارێکی نەزۆکانە بگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانەوە،«بافڵ جەلال تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویید بە هەوڵدان لە ئاراستەی تێکدانی گیانی تەبایی ناودەبات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە، یەکێتی رێزی هەموو ئایینەکان دەگرێت و هێرشکردنە سەر پیرۆزایەتییەکان رەت دەکاتەوە.

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سویید دوورە لە هەموو ئازادییە تاکەکەسییەکان و هەوڵێکی نەزۆکانەیە بۆ تێکدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان، یەکێتی نیشتیمانی رێزی هەموو ئایین و ئایینزاکان دەگرێت و هێرشکردنە سەر پیرۆزایەتییەکان رەت دەکاتەوە.

«بافڵ جەلال تاڵەبانی» لە پەیامەکەیدا داوای لە حکومەتی سویید کردووە کە، وەک کۆڵەکەیەکی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئازادییە تاکەکەسییەکان، رێوشوێنی پێویست و یاسایی بگرێتەبەر بۆ رێگرتن لە دووبارەنەبوونەوەی رووداوی لەو شێوەیە.

سەرپەیڤ