یەکێتی و پارتی کۆ دەبنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i414620-یەکێتی_و_پارتی_کۆ_دەبنەوە
بڕیارە حەوتەی داھاتوو هەردووک مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی گرفتی لایەنەکانیان لەگەڵ یەکتر لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بەرن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 25, 2023 20:41 Asia/Tehran
  • یەکێتی و پارتی کۆ دەبنەوە

بڕیارە حەوتەی داھاتوو هەردووک مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ چارەسەر کردنی گرفتی لایەنەکانیان لەگەڵ یەکتر لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەک بەڕێوە بەرن.

رۆژی شەممەی داهاتو (2023/1/28)، هەردووک مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر دۆسیەی هەڵبژاردن، پرسی دارایی و کێشەکانی نێوانیان لە حکومەتی هەرێم دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی یەکێتی پێکدێن لە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسیی، ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندیەکان،  دارا رەشید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی.

هەروەها شاندەکەی پارتیش داگری مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و،  هێمن هەورامی، عەلی حسێن، پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و  ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتین.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەش، سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە رایگەیاندووە، لەکۆبونەوەی هەردووک مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان دا گفتوگۆ لەبارەی هەموو گرفتەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەوانە دۆسیەی هەڵبژاردن، ناکۆکی هەردو حزب لەسەر پرسی حکومەت، پرسی ئەمنی و دارایی دەکرێت.