شوبات 23, 2023 22:57 Asia/Tehran
  • تورکیا باکوری عێراقی بوردومان کرد

تورکیا جارێکی دیکە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆکی بوردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئیرنا ، هێزی ئاسمانیی تورکیا زنجیرە چیای «مەتینا»ی لە پارێزگای دهۆک لە باکووری ئەم وڵاتە بۆردومان کرد.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی و زیانەکانی ئەم بۆردومانەوە بڵاونەکراوەتەوە.

پێشتر «غیاش سورجی» ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند بوو، بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە، دانیشتوانی ٦٠٠ گوندی دابینکەری بەرهەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵ لە باکووری عێراق ئاوارە بوونە.

حکومەتی عێراق هێرشەکانی تورکیای بە نموونەی دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق ناوبردووە و داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە باکوری عێراق دەکات.

دەوڵڵەتی ئانکارا لە ھەل و مەرجێکدا ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق بوردومان دەکات و سنوورەکانی ئەم بەشەی عێراق دەبەزێنێ، کە عێراق بە ھەرێمی کوردستانیشەوە لە وڵانەیە کە دەستبەجێ دوای بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا بە ھانایەوە ڕۆییشت و ھاوکاریی مرۆڤی و فریاگوزاری بۆ ڕەوانە کرد.

سەرپەیڤ