کوژرانی حەوت کەس لە ئەنجامی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i415958-کوژرانی_حەوت_کەس_لە_ئەنجامی_داکەوتنی_کۆپتەرێکی_سەربازی_لە_ھەرێمی_کوردستانی_عێراق
داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 16, 2023 13:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی حەوت کەس لە ئەنجامی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق

داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازی لە ھەرێمی کوردستانی عێراق حەوت کوژراوی لێ کەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، میدیا ناوخۆییەکانی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە باسی داکەوتنی کۆپتەرێکی سەربازییان کرد لە ھەرێمی نەوتیی پارێزگای دھۆکی باکووری ئەم وڵاتە.

میدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو کۆپتەرە سەر بە سوپای تورکیا بووە کە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا ٧ سەربازی ئەم وڵاتە کوژران.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری خۆی لە دھۆک دا ڕەتکردووەتەوەو ڕایگەیاندووە کە ئەم ھەواڵە بەتەواوی درۆیە ھیچ کۆپتەرێکی تورکیا دانەکەوتووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە ئەنقەرە بە گروپێکی تیرۆریستیی دەزانێت، ھەواڵی خستنەخوارەوەی کۆپتەرێکی تورکیایان لە پارێزگای دھۆک بڵاوکردووەتەوە.

تورکیا لە مێژە بە بانگەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی پەکەکە سەروەریی خاکی عێراق پێشێل دەکات.