سه‌رۆک کۆماری عێراق: دەبێ هەوڵ بدرێت کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە دوبارە نەبێتەوە و هیچ کاتێکیش ئەو روداوە لەبیر نەکرێت
له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆک کۆماری عێراق لە سی و پێنجەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا ڕایگەیاند: دەبێ هەوڵ بدرێت کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە دوبارە نەبێتەوە و هیچ کاتێکیش ئەو روداوە لەبیر نەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«لتیف ڕەشید» سه‌رۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ له‌وتارێکدا له مه‌راسیمی یادکردنه‌وه‌ی ساڵیادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجە ڕایگەیاند: دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت تاوەکو کارەساتی هاوشێوەی هەڵەبجە دوبارە نەبێتەوە و هیچ کاتێکیش ئەو روداوە لەبیر نەکرێت.
وتیشی:هه‌ڵه‌بجه نه‌ک هه‌ر هه‌ست و شعوری کوردستان و هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵکو هه‌مو دونیای وروژاند، هه‌ڵه‌بجه بووەته شاری خه‌بات و قوربانی نه‌ک هه‌ر له کوردستان، به‌ڵکو ده‌توانم بڵێم زۆر شوێنی دونیاشی گرته‌وه ئه‌و کاره‌ساته، ئه‌وه‌ی حه‌ز بکه‌م بیڵێم ده‌بێت هه‌مو هه‌وڵ و خه‌باتێکمان بۆئه‌وه بێت جارێکی دیکه کاره‌ساتی وادروست نه‌بێته‌وه نه‌ک هه‌ر له‌کوردستان به‌ڵکو له هیچ شوێنێکی دونیا.
«لەتیف ڕەشید» جەختی لەوەش کردەوە: کاره‌ساته‌که، کاره‌ساتێکی وا ئاسان نه‌بوو، ئەوەی کە ئه‌و شه‌هید و قوربانیانه‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی غازی کیمیایی به‌سه‌ریان هات شتێکی ئاسان نیه که ئینسان له‌بیری بچێت، ده‌بێ هه‌موو کاتێک به‌بیر خۆمانی بهێنینه‌وه و نەھێڵین کاره‌ساتێکی وا روو بداته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئه‌و کاره‌ساته بوو به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی خه‌باتی کوردستانی عێراق بخاته به‌ر چاوی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، بووه هۆی پێزانینی زیاتر به‌خه‌باتەکەمان، بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ کوردستانی کردوه نابێت هیچ کاتێک له‌بیرمان بچێت، هیوادارم ئه‌م شاره ببێته نمونه‌ی قوربانی و خه‌بات نه‌ک هه‌ر له‌کوردستان به‌ڵکو له‌هه‌مو شوێنێکی دونیا.