ڕاگیردرانی هەناردەی غازی ھەرێمی کوردستان بۆ ئیسرائیل
ئادار 26, 2023 18:59 Asia/Tehran
ئیتر غازی ھەرێمی کوردستانی عێراق ئیدی بۆ ئیسرائیل هەناردە ناکرێت.
بە گوتەی تەسنیم، دوابەدوای سکاڵای بەغدا لە دژی ئەنقەرە لە دادگا نێودەوڵەتییەکان، هەناردەکردنی غاز لە ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە بۆ ڕژێمی زایۆنی لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیرا.
پێش ئەمەش غاز لە کوردستانی عێراقەوە لە ڕێگەی بەندەرەکانی تورکیاوە ڕەوانەی ناوچە داگیرکراوەکان دەکرا.
شارەزایان ئەم ڕووداوەیان کە ھاوکاتە لەگەڵ پەرە سەندنی بازنەی ناڕەزامەندییەکانی سەر شەقام و بازاڕ بە قەیرانێکی نوێ بۆ کابینەکەی نەتانیاهۆ زانیوە.