فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ھەولێر داکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i416398-فڕۆکەیەکی_بێ_فڕۆکەوان_لە_ھەولێر_داکەوت
سەرچاوەکان لە ھەرێمی کوردستانەوە باسی ئەوە دەکەن کە ئەمشەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ھەولێر کەوتووەتە خوارەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2023 18:43 Asia/Tehran
  • فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ھەولێر داکەوت

سەرچاوەکان لە ھەرێمی کوردستانەوە باسی ئەوە دەکەن کە ئەمشەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە ھەولێر کەوتووەتە خوارەوە.

سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندووە، ئەمشەو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان له‌ ناحیه‌ی «سێبیران»ی شاری هەولێر کەوتووەتە خوارەوە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

سەرچاوەیەکی ئەمنیش ھەر لەم پەیوەندییەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەکۆمەڵگەی «سێبیران» لەنزیک ماڵێک کەوتووەتە خوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، لەئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان لە شوێنی ڕووداوەکەو سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەی کەوتووەتە خوارەوە ھی هێزەکانی هاوپەیمانانەو لەکاتی مەشق و راهێناندا بەهۆی کێشەی تەکنیکیەوە کەوتووەتە خوارەوە، تا ئێستاش بەفەرمی لەلایەن هاوپەیمانانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.