فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە نزیک شاری هەولێر داکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i417049-فڕۆکەیەکی_بێفڕۆکەوان_لە_نزیک_شاری_هەولێر_داکەوت
هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە نزیک هەولێر بڵاوکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2023 03:08 Asia/Tehran
  • فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە نزیک شاری هەولێر داکەوت

هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە نزیک هەولێر بڵاوکردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی «ڕووداو»؛ «حەسەن محەمەد» فەرماندەی فیرقەی 3ی لیوای 2ی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە ناوچەی «زەرکزراو» لە نزیک شاری «قوشتەپە»ی سەربە پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە.

«حەسەن محەمەد» ڕاشیگەیاندووە: ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە نزیک سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە داکەوتووە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوەو تا ئێستاش دیار نییە ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەر بە کام وڵاتە و هیچ نیشانەیەکی بۆ ناسینەوە لەسەر نییە.

حەوتەی ڕابردووش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆتەقێن لە نزیک گوندی «بوتیا»ی سەر بە پارێزگای دھۆک کەوتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێبکەوێتەوە.