May 06, 2023 21:28 Asia/Tehran
  • هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستانی عێراق

سەرچاوەیەکی هەواڵ باسی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی شاری ئامێدی لە پارێزگای دھۆکیان کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی مەیادین، تورکیا هێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی «مەتینا» لە سنوورەکانی شاری ئامێدیی سەربە پارێزگای دھۆکی باکوری عێراق.

لەو هێرشانەدا بنکەیەک کراوەتە ئامانج کە پێدەچێت شوێنی تچەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بێت.

سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاندووە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە هێزەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان کردووەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی مرۆیی نەبووە و لە ئەنجامی ئەو هێرشانە تەنیا ئاگر لە دارستانەکان کەوتووە.

سەرپەیڤ