May 18, 2023 04:32 Asia/Tehran
  • راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی ھەولێر دەکات

«قاسم ئەعرەجی» راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕۆژی ڕابردوو بۆ پێ و شوێن گرتنی پرسی ئاسایشتی سنوورەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراق سەردانی ھەولێری کرد.

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە ئامانجی بەشداری کردن لە کۆبونەوەی ئامادەکاریی دەستبەرکردنی ئاسایشی سنورەکانی نێوان ئێران و عێراق گەییشتە شاری هەولێری ھەرێمی کوردستان.

نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، «قاسم ئەعرەجی» بە ئامانجی گرتنەبەری رێکارەکانی ئامادەکردنی رەشنوسی دەستەبەری ئاسایشی سنوری لە نێوان ئێران و عێراق  گەیشتە شاری هەولێری ناوەندی هەرێمی کوردستان و لە لایەن «رێبەر ئەحمەد» وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر و سلێمانی پێشوازیی لێ کرا.

بە پێی ئەم ھەواڵە، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنور راپۆرتێکی لەبارەی گرتنەبەری رێکارەکان پێشکەش کردووە کە وەزارەتی ناوخۆ گرتونییەتەبەر بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوریی نێوان ئێران و عێراق بەدرێژایی هەزار و 493 کیلۆمەتر.

لەماوەی رابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران ناڕەزامەندیی لەبارەی بوونی چەکدارانی دژەشۆڕش لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و حەوتەی رابردوش باڵوێزی عێراق لە تاران لەسەر بانگهێشتکرانی سەرکردەکانی دژە شۆڕش بۆ ئاھەنگی «یادگەی بارزانی» لە بارزان بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە.

 

سەرپەیڤ