حوزه‌یران 02, 2023 14:28 Asia/Tehran
  • پارێزگاری دھۆک: ئامادەین ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرزتر کەینەوە

پارێزگاری دهۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: ئامادەی پەرە پێ دانی زیاتری پەیوەندییەکانمان له بواره جۆربەجۆرەکانی ئابوری و گەشتیاری و بازرگانی له گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانداین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەلی تەتەر تۆفیق» پارێزگاری دھۆک، ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا سەرسنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ھاوبەشیی فەرهەنگی، زمانەوانی، ئایینی و جوگرافیی لەهەردووک دیوی سنوورە بوونی ھەیەو ئەمەش بنەمای پەیوەندیی زیاتری دابین کردووە.

پارێزگاری دهۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە ھێندێک لە بازرگانان کاڵای بێ کوالیت ڕەوانەی ھەرێم دەکەن، هیوای خواست هاوکاری له بواری گه شتوگوزاری پزیشکی و ئەوانەی بۆ چارەسەری سەردانی ئێران دەکەن پەرە بستێنێ.

Image Caption

پارێزگاری هەڵەبجەش لەم دیدارەدا وتی: خەڵکی ئەم پارێزگایە و ناوچەکانی دیکەی کوردستانی عێراق دەزانن ئەگەر هاوکارییە ستراتیژی و پزیشکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبوایە کەس لەو کیمیابارانەی ھەڵەبجەدا دەر نەدەچوو.

«ئازاد تۆفیق»، بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە باشەکانی نێوان خەڵکی هەڵەبجە و کرماشانی ڕۆژئاوای ئێران لە ڕووی ئابووری و بازرگانییەوە، داوای کرد بازاڕ و دەروازە سنوورییەکان بۆ ئاڵوگۆڕی کاڵا و گەشتیار بکرێتەوە.

سەرپەیڤ