کرانەوەی دەروازەی سنووری شوشمێ بۆ موسافیرانی ئێرانی و هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i419287-کرانەوەی_دەروازەی_سنووری_شوشمێ_بۆ_موسافیرانی_ئێرانی_و_هەرێمی_کوردستان
لەمەراسیمێكی تایبەتدا، دوێنێ سێشەممە دەروازەی سنووری شوشمێ لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە كرمانشان كرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 28, 2023 09:17 Asia/Tehran
  • کرانەوەی دەروازەی سنووری شوشمێ بۆ موسافیرانی ئێرانی و هەرێمی کوردستان

لەمەراسیمێكی تایبەتدا، دوێنێ سێشەممە دەروازەی سنووری شوشمێ لە سنوری نێوان هەردو پارێزگای هەڵەبجە كرمانشان كرایەوە.

دەروازەی سنوری شوشمێ لەسنوری تەوێڵێ لە نێوان هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و كرمانشان بۆ هاتوچووی گەشتیاران كرایەوە.

بڕیاردراوە هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە رێگەی دەروازەی سنوری شوشمێ ئەنجامبدرێت .

شەشی پوشپەڕ یەکەم گەشت ئەنجام درا و موسافێران لە هەرێمی کوردستانەوە هاتنە ئێران و بە پێچەوانەشەوە.

دەروازەی شوشمێ دەكەوێتە نێوان پارێزگاكانی كرماشان و هەڵەبجە و زیاتر لە 10 ساڵە بۆ كاروباری بازرگانی بەكاردەهێندرێت، لە ساڵی 2018ەوە بڕیاری بەنێودەوڵەتیكردنی دەروازەكە و هاتوچۆی گەشتیاران لەو دەروازەیە بە پاسپۆرت دراوە.