ته‌مووز 18, 2023 15:59 Asia/Tehran
  • شاندێكی پارتی لەگەڵ گۆڕان كۆبۆوە

بەگوێرەی راپۆڕتی تەلەڤیزیۆنی ڕوداو؛ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمرۆ سێشەمە لە شاری سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆران کرد

بەگوێرەی زانیاریەكان، ئامانجی سەردانیەکەیان بۆ گفتوگۆکردنە  لەسەر دواین پێشهات و گۆڕانکاریە ناوخۆییەکانە لە هەرێم و عێراقدا لەدوای پەسەندکردنی یاسای بودجە.

ئامانجی كۆبونەوەكەی پارتی و گۆڕان بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئەو گۆرانکاریە ناوخۆییانەی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دوای پەسەندکردنی یاسای بودجەی 2023 و دیاریكردنی پشكی هەرێمی کوردستان.

بابەتێکی دیكەی کۆبونەوەکەی پارتی و گۆڕان پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە

ئاماژەی بەوەشكرد، بابەتێکی دیكەی کۆبونەوەکەی پارتی و گۆڕان پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانە کە بڕیارە 18ی (كانونی یەكەم/12)ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، هەروها لە کوبونەوەکەدا باس لە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەكرێت.

دوێنێ دوشەممە شاندێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد

ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ دوشەممە شاندێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و بەتایبەتیش لەناوچە دابڕێندراوەكان گفتوگۆیان كرد.

 

سەرپەیڤ