کەشناسى هەرێمی کوردستانی عێڕاق : پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i420366-کەشناسى_هەرێمی_کوردستانی_عێڕاق_پلەکانى_گەرما_بەرز_دەبنەوە
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2023 09:05 Asia/Tehran
  • کەشناسى هەرێمی کوردستانی عێڕاق : پلەکانى گەرما بەرز دەبنەوە

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام سبەى پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێمی کوردستانی عێڕاق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێراى با لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبنیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٣٠ پلەیە.