مەسعود بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد شیاع سودانی دووپاتكردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i421255-مەسعود_بارزانی_پشتیوانی_خۆی_بۆ_محەمەد_شیاع_سودانی_دووپاتكردەوە
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێڕاق پشتیوانیی خۆی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 11, 2023 17:10 Asia/Tehran
  • مەسعود بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد شیاع سودانی دووپاتكردەوە

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێڕاق پشتیوانیی خۆی بۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە.

 مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی پشتیوانیی خۆی بۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتكردەوە و ڕایگەیاند: گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوام دەبێت.

قسەكانی سەرۆکی پارتی هاوكاتە لەگەڵ قوڵبوونەوەی كێشەكانیان لەسەر بەشە بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی عێڕاق و هەردوولا یەكتری بە پێشێلكردنی رێككەوتنەكان و یاسای بودجە تۆمەتبار دەكەن.