کانونی دوھەم 22, 2024 11:10 Asia/Tehran

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆمەتبار کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە درێژەپێدانی قاچاخی نەوتی عێراق بۆ ئیسراییل لە ڕیگای کۆمپانیایەکی تورکیاییەوە، باسی ئەوەی کرد کە ئەندامانی لیژنەی خۆپیشاندانی جەماوەری بڕیاریان داوە لە دادگەی فیدراڵی عێراقدا سکاڵایەکی دژ بە هەولێر بەرز کەنەوە بە تۆمەتی دزینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم .

غالب محمدعلی بە ئاماژە بەوەی کە ئەندامانی لیژنەی خۆپیشاندانی جەماوەری لە پارێزگای سلێمانی بەنیازن دژ بە مەسروور بازرانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێم، لە دادگەی فیدراڵیدا سکاڵا بەرز کەنەوە بۆ وەرگرتنەوەی مووچە پاشەکەوت کراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێم، وتیشی: ئەندامانی ئەم لیژنەیە ئێستاکە لە بەغدان.

ناوبراو پێی داگرت: هەرێمی کوردستان ڕۆژانە دووسەد و پەنجا هەزار بەرمیل نەوتی عێراق بە ئاشکرا لە ڕێگای کۆمپانیای بوتاشی تورکیاوە قاچاخ دەکات  و دەیگەیەنێتە دەستی ڕژێمی زایۆنی. 

سەرپەیڤ