بانگەشەی هەولێر سەبارەت بە چالاک نەبوونی مووسادو سیا لە هەرێمی کوردستان بەتەواوی درۆیە
ئەندامێکی کومسیۆنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی پارلمانی عێراق لەوڵامی بانگەشەکانی هەرێمی کوردستانی سەبارەت بە نەبوونی مووساد لەو هەرێمەی بەرپەرچ دایەوەو پێداگری کرد لەسەر چالاکی ئاشکرای مووسادی زایونیستی و سی ئای ئەی ئەمریکا لەو ناوچە.
محمدکەریم"ی نوێنەری چارچێوەی هاودەنگی لە پارلمانی عێراق وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە گرینگی بێ وێنەی فواد حسین"ی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بە بۆردومانکرانی بنکەی مووسادیەکانی زایونیست لە هوەرێمی کوردستان و بێخەمیەکەی بەرامبەر بە پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر سنوورو ناوچە سنوری و گوندیەکانی هەرێم هیچ هاوتەریبیەکیان پێکەوە نیە ڕاشیگەیاند کە ناوبراو فەرمانی پارتەکەی خۆی بەڕیوە دەبا لەجیات وەفاداربوونی بەو سیاسەتی دەرەکی وڵاتی عێراق و هەربۆیە لە سیاسەتی دەرەکی وڵات دا هەڵوێستێکی دووڕویانەو بژاردەیی ڕەچاو دەکا.
محمد کەریم وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەندامانی مووساد و سیا بەئاشکرا لە هەولێر چالاکن وتیشی بانگەشەکانی ئەو هەرێمە لەپەیوەند لەگەڵ چالاک نەبوونی سیاو مووساد لەنێوخۆی هەرێمی بە درۆ زانی.
شایانی باسە کە زۆر لە هێزە سیاسیەکانی عێراق وریاییان داوە بەرامبەر بە مەترسی بوونی مووساد لە چەند دەڤەرێکی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵگێرانی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی گشتی عێراق.