ئاگادارینامەی دادگەی ئەمریکا سەبارەت بەو سکاڵایەی دژ بە مەسروور بارزانی بەرز کراوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i425257-ئاگادارینامەی_دادگەی_ئەمریکا_سەبارەت_بەو_سکاڵایەی_دژ_بە_مەسروور_بارزانی_بەرز_کراوەتەوە
لە یەکێک لە دادگەکانی ئەمریکادا سکاڵایەکی دژ بە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرز کراوەتەوە کە دەبێ ئەوپەڕی تا ٢١ ڕۆژی تر وەڵامی بداتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 18, 2024 11:00 Asia/Tehran

لە یەکێک لە دادگەکانی ئەمریکادا سکاڵایەکی دژ بە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەرز کراوەتەوە کە دەبێ ئەوپەڕی تا ٢١ ڕۆژی تر وەڵامی بداتەوە.

دادگەی ناوچەی کۆلۆمبیای ئەمریکا لە ڕێگای "تریفە عەزیز" نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە ئاگادارینامەیەکی ئاراستە کردووە سەبارەت بەو سکاڵایەی دژ بە مەسروور بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز کراوەتەوە. دادگە داوای لێ کردووە ئەوپەڕی تا ٢١ ڕۆژی تر وەڵامی ئەم سزاخواست بداتەوە و شیکاریی خۆی بخاتە بەردەست.

ئەو وشدارینامەیە سکاڵایەکە کە لەلایەن سندووقی قوربانیانی حکەمتی هەرێمی کوردستان دژ بە مەسروور بارزانی و ژمارێک کاربەدەستی دیکەی هەرێم بەرز کراوەتەوە.