شوبات 27, 2024 12:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق باسی ئەگەری دواخرانی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ پاش مانگی مای داهاتوو.

"غیاس سورچی" لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند: بێتوو دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵانامەی پشکی کورسیی تورکمانەکان لە پەرلەمانی کوردستان بڕیار نەدا، بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم هەتا دوای مانگی مای داهاتوو، دوا دەکەوێ.

ئەو ئەندامە پلە بەرزەی یەکێتی هەروەها وتی: هەرێمی کوردستان ئامادەی بەڕێوەبردنی ئەو هەڵبژاردنانەیەو تەنیا چاوەروانی دەنگی دادگەی فیدراڵە.

سورچی بەئاماژە بەوەی کە هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەڕێوە دەچێ و مانگی مای داهاتوو وەک کاتی دیاریکراو بۆ بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنانە دەسنیشان کراوە، وتی: ماوەی فەرمانبەرێتی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی پێهاتووەو چالاکییەکەی بەس بۆ شەش مانگ درێژ کراوەتەوە.

سەرپەیڤ