ئادار 04, 2024 13:30 Asia/Tehran

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی ۲۰۲۴/۶/۱۰ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق دیاری کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمی بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان واژۆ كرد.

نێچیرڤان بارزانی بڕیاری داوه‌ به‌ دیاریكردنی ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ به‌ واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق.

به‌پێی فه‌رمانه‌كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ ئه‌نجامدانی كاری پێویست بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م فه‌رمانه،‌ هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

سەرپەیڤ