داواکاری پارتی بۆ وەدواخرانی هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان
پارتی داوای کردوە هەڵبژاردنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار مانگ وەدوا بخرێ.
محمد کەریم"ی ئەندامی باڵای پارتی ڕایگەیاند کە حکومەتی نوێ لە هەرێمی کوردستان بەبێ بەشداری پارتی بەڕێوە ناچی و هەربۆیە پێشنیار دەکەین ئەو پرۆسەی هەڵبژاردنە کە بڕیار وایە لە مانگی ژوئەنی داهاتوو بەڕیوە بچی بۆماوەی چوار مانگ وەدوا بخرێ.
ئەو ئەندامەی پارتی هەروەها وتی هیچ داواکاریەک لەپەیوەند لەگەڵ وەدواخرانی هەڵبژاردنی پارلمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی چوار مانگی دیکە لەئارادا نیەو هۆکارەکەشی ئەوەیە کە پارتی بەبێ بەڕێوەچوونی داخوازیەکانی ناتوانێ بەشداری ئەو هەڵبژاردنە بێ و هەربۆیە چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە هێندێک لە یاساکان بگۆڕدرێن تاکوو پارتەکەشی بتوانێ بەشداری بکا.
پارتی لەمدوایانەدا ڕایگەیاند کە بەشداری ناکا لە هەڵبژاردنە پارلمانیەکەی ئەو هەرێمەدا، کە ئەو هەڵوێستەشی ڕەخنەی زۆر لە گروپ و لایەنەکانی ئەو هەرێمەی لێ کەوتۆتەوە.