واده‌ی ناردنی موچه‌ی مانگی چواری فه‌رمانبه‌ران له هەرێم
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێکدا رایگه‌یاند؛ حکومه‌تی فیدڕاڵی له رۆژی بیست بۆ بیست و پێنجی ئه‌م مانگه، موچه‌ی مانگی چوار (نیسان)ی دوو هەزار و بیست و چواری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌نێرێت.
"دارا سێکانیانی" راگه‌یاند؛ له په‌راوێزی بڕیاره‌که‌یدا دادگەی فیدڕاڵی، هه‌ردوو حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی پابه‌ندکردوه، هاوشێوه‌ی موچه‌خۆرانی عێراق مانگانه موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچه‌کانیان له‌واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا وه‌ربگرن. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو تاوه‌کوو ئێستا هیچ کێشه و گرفتێک بۆ موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم دروست نه‌بووه، بڕیار وایه له‌گه‌ڵ موچه‌خۆرانی عێراق موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش ره‌وانه بکرێت و سه‌رجه‌م رێکاره‌کانیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریکراون و بۆ مانگه‌کانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای ناردنی پاره له به‌غداوه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ر له‌جه‌ژنی ره‌مه‌زان، موچه‌ی مانگی سێ (ئازار)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی دابه‌شکرد، ئێستاش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حکومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌کارییه‌کانی ده‌ستپێکردوه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌کردنی لیستی موچه‌ی مانگی چوار (نیسان) تاوه‌کوو ره‌وانه‌ی به‌غدای بکات و هاوشێوه‌ی دو مانگی رابردو پاره ره‌وانه بکرێت.