نیسان 22, 2024 11:30 Asia/Tehran

ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ دان لە دهۆڵی هەڵبژاردنەکان لە لایەن هەندێ کەسایەتی و لیستی تازەوە لە هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ بردنەوە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەدوور لە راستییە.

"شوان ڕابەر" ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و وتەبێژی کۆمەڵی دادگەریی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی: پێشتریش ئەزموونی هاتنی کەسایەتی و لیستی تازەی هەڵبژاردەیی بۆ نێو پرۆسەی هەڵبژاردنەکانمان هەبوو، ڕەنگە کەسانێک وا بیر بکەنەوە کە ئەو کەسایەتی و لیستانەی کە ناویان ئاشنا نییە ڕەنگە باشتر بجوڵێنەوە و لە هەڵبژاردنەکاندا دەنگیان پێ بدرێ و لە دەهۆڵ و زوڕنا بدرێ بۆیان، بەڵام ئەو چەشنە پڕوپاگەندایە لە هەرێمی کوردستان هیچ دەسکەوتی نابێ.

شوان ڕابەر سەبارەت بە لیست و هاوپەیمانەتی کردنی گرووپ و کۆتلە ئیسلامیی سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان وتی: ئێمە ئەوپەڕی هەوڵی خۆمان دا بۆ وەڕێخستنی هاوپەیمانییەک لەگەڵ پارت و کۆتلە ئیسلامییەکانی دیکە بەتاییبەت لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی وەک هاوپەیمانییەک کە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کەرکووک پێکهات، بەڵام هەوڵەکانمان هیچ دەسکەوتی نەبوو، ئەوەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەم مەسەلە کە هەر پارت و کۆتلەیەکی سیاسی مافی خۆیەتی پلە و پێگەی بپارێزێ. 

سەرپەیڤ