ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی: لە هەرێمی کوردستان ڕەخنەکران لە حکومەت، دەگیرێن
ڕێکخراوی ڵیبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان ئەو کەسانەی کە ڕەخنە دەگرن لە حکومەتی ئەو هەرێمە، دەست بەسەر دەکرێن.
لە ڕاپۆرتی ئەمساڵی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ لەماوەی ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان وتراوە کە ڕەخنەگرانی حکومەتی هەرێم کە بڕیاری ئازادکردن لە زندانیان درابوو لەدوای تۆمەتی نوێ و ساختەی دیکە هەروا لەنێو گرتوخانەدا ماونەوە.
ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی کردۆتە ڕۆژنامەنوس شیروان شیروانی و گوهدار زێباری و ڕایگەیاندوە کە ئەو دوو ژۆڕنالیستە لەمانگی ئۆکتۆبری ساڵی دووهەزارو بیستەوە لەدوای دادگایی کردنێکی نادادپەروەرانە گیراون.
ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییە بۆوێنە سەبارەت بە دۆسیەکەی گۆهدار زێباری دەڵی کە بڕیار وابوە لە شانزدەی مانگی ئوت دا ئازاد بکرێ بەڵام تۆمەتبار کراوە بە تۆمەتێکی دیکەو هەروا لە گرتوخانەدا ماوەتەوە.