نیسان 28, 2024 08:00 Asia/Tehran

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا، بڕیارە کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام بدات، هەروەها بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە هەرێم لەگەڵ هاوپەیمانی بەرێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دوەم لە ماوەی مانگی (نیسان/4) سەردانی بەغدای کرد و بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە سیاسییە عێراقییەکان گفتوگۆ دەکات.

سەرپەیڤ