دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بەرژەوەندی حکومەتی هەرێم بڕیاری دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i426982-دادگەی_باڵای_فیدراڵی_عێراق_لە_بەرژەوەندی_حکومەتی_هەرێم_بڕیاری_دا
دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەت کردەوە کە لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆماری کردبوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 01, 2024 06:49 Asia/Tehran

دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەت کردەوە کە لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆماری کردبوو.

لە سکاڵاکەدا داواکرابوو بڕیاری ناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەت بکرێتەوە کە کرایە بنەمای ناردنی دوو تریلیۆن و سەد ملیار دینار بە سێ گوژمەی حەوتسەد ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان. لە کۆبوونەوەکەدا، سکاڵایەکی دیکەش لە دژی سودانی و وەزیری پەروەردەی عێراق ڕەتکرایەوە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو.حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بڕیاری داوە نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابخات.